AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ١٧ ١٤:٠٦

ڕێپێوانی خەڵکی نۆروێژ دژی دەستدرێژی ئیسڕائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران

ڕێپێوانی خەڵکی نۆروێژ دژی دەستدرێژی ئیسڕائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران

خەڵکی نۆروێژ بە بەڕیوەبردنی خۆپیشاندان و ڕێپێوان، ناڕەزایەتیی خۆیان هەمبەر بە دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێران دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاگەلی خۆجێی نۆروێژ ڕایانگەیاند کە ژمارێکی زۆر لە خەڵکی ناڕازیی لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نوروێژ لە بەردەم وزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە گردبوونەوە و دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد و خوازیاری دەستێوەردانی کۆمەڵگای جیهانی و دامودەزگا نێودەەوڵەتییەکان بۆ کۆتایی‌هێنان بەم شەڕە بوون.
خۆپیشاندەران وێڕای هوشداردان هەمبەر بە پاشهاتەکانی پەرەسەندنی شەڕ بە هەموو ناوچەکە و کۆمەڵکوژیی خەڵکی سڤیل و مەدەنی لە بوردومانەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی، داوایان لە واشنتۆن و تلاڤیڤ کرد کە ڕێز لە یاساگەلی نێودەوڵەتی بگرن و کۆتایی بە شەڕی داسەپاوە دژی ئێران بهێنن.

News ID 58801

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha